زاری كرمانجی-سۆران:
دوای بڕیاری مرۆڤ دۆستانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە قەزاو ناحییەكانی ئیدارەی سۆران كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی توركیا و سوریا كۆدەكرێتەوە.
سەید عەدنان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەگەرچی بڕیاربوو كەمپینی تایبەت لە ناحیەی دیانان بكرێتەوە، بە مەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا، بەڵام دوای راوێژكردن بڕیارماندا كەمپینەكە لەگەڵ ئەوەی قەزای ناوەندی سۆران بكرێتە یەك و لە یەك شوێن هاوكارییەكان كۆدەكرێنەوەو گرنگ ئەوەیە بتوانین هەمووان ئەم كارە مرۆڤدۆستانە ئەنجام بدەین”.
گووتیشی: ” دوا لە خێرخوازو مرۆڤ دۆستان دەكەین، بەپێی توانا كۆمەك و هاوكارییەكانیان ببەخشن، بە ڕەچاوكردن و لەبەرچاوگرتنی كەرەستەی زستانە و پێداویستی منداڵان .