وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە شەمەندەفەری یارییەكانی گەڕی 13 خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەكەوێتە رێ، هەڵۆكانی بارزان یارییەكی زەحمەتیان هەیە.
پێش ئەم یارییە دۆخی یانەكە لەبار نییە لەناوچەی مەترسیداری دابەزینە.
هەڵۆ، لە 10 یاریی سێ بردنەوە، دوو یەكسانبوون و 5 شكستی هەیە، بە 11 خاڵ لەخانەی چواردەیەمی ریزبەندییە.
كاتژمێر 2:30 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی خۆی لە بلێ، میوانداری رانیە دەكات كە بەئامانجی سەركەوتن بۆ نایاب هەوڵدەدات.
كێرڤی رانیەیەكان لەترۆپكە دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوو 3-0 یاریی دێربیان لەقەڵادزێی هاوسنووریان بردەوە.
رانیە، هەژدە خاڵی كۆكردوەتەوە و تەنها 1 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەند دوورە.
ئەمە یەكەمین تاقیكردنەوەی بیاد مەحموود راهێنەری نوێی هەڵۆ دەبێت لەگەڵ یانەكە.