مستەفا دۆلەمەری- سۆران
بەپێی راگەیاندراوێكی زانكۆی سۆران، دووەمین پێشانگەی کتێب لە ١٢ تا ١٥ ئەم مانگە دەکاتەوە، لەم پێشەنگایەدا چەندین دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ قوتابیان، مامۆستایان و توێژەران تا بتوانین سەرچاوەی پێویست بۆ خوێندنەوە و توێژینەوە دەست بخەن.”
لای خۆیەوە زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە رۆژانی پێشانگاکەدا دەرگای کەمپەسی زانکۆ، بەرووی میواناندا کراوە دەبێت، زانکۆ پێشوازیی لە قوتابیانی ئامادەیی و پەیمانگاکان، رۆشنبیران و خوێنەرانی ئیدارەی سۆران دەکات.

































































