پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 875 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو مسقاڵەكانی زێڕ جێگیرن، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 460هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 421هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 402 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 345 هەزار دینارە .