زاری كرمانجی-سۆران:
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان رەجب تەیب ئەردوگان سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیا.