زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” جموجولی بازرگانی و هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی و بەردەوامە، هەموو گۆرەپان و رێگاکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوە و هیچ کۆسپ و گرفتێک نییە لە بەردەم پرۆسەی بازرگانی و گەشتیاری”.
گووتیشی: ” کارمەندانی هەموو فەرمانگەکانی دەروازەكە بە بەردەوامی و بە شەو و رۆژ و لە کاتە سەختەکان لە ئەرکدان.