زاری كرمانجی-قەسرێ
تاڤگەی كانی بەست، بە بەرزترین و جوانترین تاڤگەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، دەكەوێتە نێوان هەردوو چیای كۆخە و شێخ ناسر، لە رۆژهەڵاتی ناحیەی قەسرێ، لە دەڤەری باڵەكایەتی، بەهۆی سەرەنج ڕاكێشی تاڤگەكە گەشتیاران و هاووڵاتییان لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ روو لە ناوچەكە دەكەن.
تاڤگەی كانی بەست لە سنووری ناحیەی قەسرێ سەربە قەزای چۆمان، زیاتر لە 36 مەتر بەرزە، هەروەها شوێنی تاڤگەكە هەزار و 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بە یەكێك لە بەرزترین تاڤگەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەكەی، گەشتیاران لە هەر چوار وەرزی ساڵدا رووی تێ دەكەن”.
بەهۆی تایبەتمەندییەكانی تاڤگەكەو جوانی و سەرەنج ڕاكێشی وێنەكەی لەسەر دراوی پەنجا هەزار دیناریی عێراقیدا نەخشێندراوە، لەم وەرزەی ئێستای زستانیشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی ساردی و هەڵكەوتەی ناوچەكە بەفرێكی زۆری لێ دەبارێت و هندێ جاریش ئاوی تاڤگەكە دەبێت بەستەڵەك.