زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی هەواڵێكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تیادا هاتووە: ” لە سەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران عەقید سەردار محەمەد، بە سەرپەرشتی عەقید ئەمیر خۆشەوی و ژمارەیەك لەكارمەندان پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە هۆی سەرما و سۆڵه و دابارین بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەك ئەركێكی ژینگە و پارستن باڵندەی كێوی، دانەوێلە بۆ باڵندە كێوییەكان داندرا”.
لە پەیامێكیشیان بۆ هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داواكارن خۆیان بەدوربگرن لە ڕاوكردنی باڵندە كێوییەكان كە بە هۆی بارینی بەفر بۆ ناوچە ئاوەدانەكان دادەبەزن، چونكە باڵندە و ئاژەڵی كێوی سەرچاوەی جوانی سروشت و ژینگەی ناوچەكەن.