نرخی نەوتی سپی لە ئیدارەی سۆران
شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی نەوت فرۆشانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
مەغدید ئۆمەراوەی، نەوت فرۆش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە 24 كاتژمێری رابردوو بازاڕی نەوت كڕین و فرۆشتنی لەسەر نەبوو بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی زیاتر دیاریكراوە”.
ئاشكراشی كرد”دوو جۆر نەوتی سپی هەیە كە بە پلەی یەكەم و دووەم دێن، واتە بە كوالیتی زۆرباش و مامناوەندن، ئەوەی كە كوالیتی زۆرباشە نرخی یەك بەرمیل بە 240 هەزارە، هەروەها نەوتی سپی بە كوالیتی مامناوەند نرخی یەك بەرمیلی بۆ ماڵان بە 230 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.
گووتیشی: ” بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو نەوتی سپی ماڵان بڕی 25 هەزار دینار رووی لە هەڵكشان كردووە هۆكارەكەشی بەهۆیی كارنەكردنی پاڵاوگە نەوتییەكانە لە ناوەڕاستی مانگی نۆ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەدوای رەوانەكردنی ئەم بڕە پێشبینییەكان وانیشان دەدەن نەوتی سپی ماڵان روو لە دابەزین بكات“.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو نرخی نەوت بۆ دوو هێندە بەرز بۆتەوە بەپێی شارەزایان وفرۆشیارانی نەوتیش پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاست یا لەكۆتایی مانگی نۆ بەهای نەوتی سپی روو لە دابەزین بكات بەهۆی هاتنی بەشە نەوتی هاڵاتییان و هاتنی نەوتی سپی لە عێراق كۆی ئەو پێشبینیانەش هۆكارن بۆ دابەزینی بەهایی نەوت ”