زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەكان هاوكاریی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا كۆدەكرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدرا، بە مەبەستی ئامادەیی و هەماهەنگیكردن لەگەڵ قائیمقام و ناوەندی قەزا و ناحییەكان، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئایینی لە سۆران، كۆچ و كۆچبەران، وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی توركیا و سوریا.
بڕیاردرا (سەنتەری قەزای سۆران، مزگەوتی سەروەران، فلكەی ناوبازاڕی سۆران) بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی و پێداویستییەكان دیاریكران.
بۆ زیاتر پەیوەندیكردن:
ژمارە تەلەفۆنەكان ئەمانەن: (07509165636 – 07809658706)