شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
ئایا هەستكردن بە تەنیایی كاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیت هەیە؟ دەكرێت پەیوەندی بە هەندێك لە خووەكانی رۆژانەتەوە هەبێت، زاناكان خووی باویان دەستنیشان كردووە كە نیشانەی تەنیایی بوون، گۆڕینی ئەم خووانە رەنگە یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر هەستەكانی تەنیایی و بەرزكردنەوەی تەندروستی دەروونیت.
بابەتەكە ئەوە نییە كە چەند كەس دەناسیت یان چەند جارێك دەیانبینیت، بەڵكو ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە هەست دەكەیت پەیوەندیت بە كەسانی ترەوە هەیە، ئەگەر ئەو هەستەت نەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە پەستانی خوێنت بەرز بێت و تووشی خەمۆكی بووبیت و كێشەی مێشكت هەبێت وەك نەخۆشی بیرچوونەوە و هەوكردن، ئەگەر هەست بە تەنیایی دەكەیت، بەشداری یانەی كۆمەڵایەتییەكان بكە و دووبارە پەیوەندی بكە بە خێزان یان هاوڕێكانتەوە یاخود دەست بە شتێكی نوێ بكە كە كەسانی تریش لەخۆ بگرێت، هەروەها بەشداری یانەی پەرتووكی ئەندامان بكە یاخو بۆ نموونە دەتوانیت خۆت فێری یاری تێنس یان یاری كاغەز بكەیت.
س/ سایتی زانیاری