پشتیوان كەریم-سۆران:
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 880 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:”بەراورد بە دوێنێ مسقاڵەكانی زێڕ نزیكەی دە هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەم بەرز بونەوە خێرایەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئێستای دینارە بەرامبەر دۆلارە، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 459 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 421 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 402 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 345 هەزار دینارە