هێشوو دارا سەلیم
زۆر جار سته‌م له‌و وشانه ده‌كرێت كه مانا و ناوه‌رۆكى گه‌وره‌يان هه‌يه چونكه له‌شوێنى خۆيان به‌كاريان ناهێنين. يان دهشێوينرێن و له‌مه‌به‌ستى خۆيان دوردهخرينهوه, ته‌نانه‌ت وايان لێ دێت وه‌ك بابه‌تێكى نامۆ و ترسناك ته‌ماشا بكرێن.
ئازادى يان سه‌ربه‌ستى يه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ى زۆرترين ستهمي لێ كراوه و خۆى بووه بهقورباني، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرترين بهكارهێننانى هه‌يه ڕۆژانه لێره و له‌وێ و له‌گشت كۆر و كۆبوونه‌وه و بۆنه‌كاندا ده‌گوترێته‌وه, كه به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى به‌كارهێنه‌رى ئه‌م چه‌مكه گهورهيهن لهبههاو ناوه‌رۆكه‌كه‌ى تێنه‌گه‌يشتوون و ته‌نانه‌ت نايشزانرێت به‌دروستى مه‌به‌ستيان چيه له وشه‌ى ئازدي، جا ئيتر ئه‌وانه‌بن كه خۆيان هوك لايه‌نگرى ئازادي ده‌ناسێنن و به‌شان وباڵيدا هه‌ڵده‌ده‌ن ياخود ئه‌وانه بن كه خۆيان وه‌ك دژى ئازادى ده‌ناسێنن و لێره و له‌وێ داواى ڕێگرى له‌ئازادى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازادى و سنوردانان بۆ ئازادي ده‌كه‌ن له‌ژێر پاساوي جياجيا و جۆراوجۆردا.
ئازادي يان سه‌ربه‌ستى پێش ئه‌وه‌ى گوتاربێت و بانگه‌شه بێت, به‌هاو ناوه‌رۆك و چه‌مكه، واتا هه‌ڵگرى سه‌نگێكى گه‌وره‌ى مانا و ناوهرۆكي وه‌هايه كه هه‌ڵگرانى پابه‌ند ده‌كات به كۆمه‌ڵێك پرنسيپهوه دهيانكاته نمونه‌ى چين و توێژه‌كانى خۆيان و پێشهنگێكي سه‌نگين له‌پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌وانى تر چاويان لێ بكه‌ن، ئازادي مرۆڤى ئازاد به‌رهه‌م دێنێت كه ده‌بێته كه‌سێكى بيركه‌ره‌وه و خاوه‌ن ژيرى و دانايي، مرۆڤێك هه‌نگاوه‌كانى له ژياندا لهسايهى ئه‌قڵ و لۆژيكهوه ده‌بن, شاره‌زا ده‌بێت به دۆخى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌لتورى كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆى و ياسا و ڕێساكانى ده‌ناسێته‌وه و بهئاگايه لێيان، مرۆڤي ئازاد جا ئافره‌ت بێت يان پياو, ده‌زانێت هيچ شتێك بي سنور نيه و لهسايهى عهقڵيهوه به‌باشي ئه‌وه ده‌خوێنێته‌وه ئازادى هاومانا نيه له‌گه‌ڵ فه‌وزا و ئاژاوه و بێ ڕێسايي, به‌ڵكو ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ى ڕێكخراو هه‌م ياساى پێويسته و هه‌ميش كه‌لتور و ڕێساكان و هه‌ميش ئازادى و دادپه‌روه‌رى، بۆيه به‌ناوى ئازاديه‌وه هه‌وڵي ياساشكێنى نادات و به‌ناوى سهربهستيهوه كۆمه‌ڵگه ڕوبه‌ڕوى هه‌ڵوه‌شانه‌وه ناكاته‌وه.
ئازادي پيويستى به بير و هزرى پێشكه‌وتنخواز هه‌يه، بيرێك كه بتوانێت گۆراني سيسماتيك بێنێته كايهوه, ئه‌و ياسايانهى پێيوستى بهگۆڕينه به‌ڕێگه‌ى خۆى هه‌وڵي گۆڕينيان بدات, ئه‌و نهريتانهى به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م دادپه‌روه‌رى له‌ڕێگه‌ى خودي ياساوه بهگژياندا ده‌چێته‌وه و لايان ده‌بات.
ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كارانى ئازادي لێزان و شاره‌زا و خاوه‌ن بههانهبوون, ئه‌وان گه‌وره‌ترين گورز هله خودي ئازادي ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆى ناشيرينكردنى چه‌مكي ئازادي و سود به‌دوژمنانى ئه‌و چه‌مكه ده‌گه‌يه‌نن، چونكه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى ناشيرين له‌و چه‌مكه لاى خه‌ڵك دروست بكه‌ن و خه‌ڵك وه‌ك بابه‌تێكى مه‌ترسيدار ته‌ماشاى سه‌ربه‌ستى بكه‌ن، به‌مه‌يش زه‌مينه‌ى هاتنه ئاراى كمهڵگايهكى ئازادي خاوه‌ن به‌هاى ڕاسته‌قينه له‌ده‌ست ده‌درێت و هه‌م ئازادي وه‌ك ڕوكهشي لي دێت و كورت دهكريتهوه له‌شتى لاوهكي و بێ به‌ها هه‌م نهيارهكاني ئازاديش به‌ناوى ئازاديه‌وه دژايهتى شتێك ئه‌كه‌ن كه لێي تێنه‌گه‌يشتوون.
بۆيه نهئازادي بێ سنوره و نهسنورىيش به‌ماناى نه‌هێشتنى ئازاديه، كه‌لتور وڕۆشنبيرىى سه‌ربه‌ستى ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت سنورى هه‌ر تاكێك بزانين، چونكه له ئازادي راستهقينهدا دوو ئايدياى ته‌واو دژبهيهك پێكه‌وه جێيان ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچيان ئهويتر بسڕێته‌وه.