زاری كرمانجی – سۆران :
بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و گرنگیدانی بە ئاستی خزمەتگوزاری، وابڕیارە ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قەزاو ناحیەی نوێ بێنە كایەوە.
حەكیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە میانەی بەشداریكردنی لە پڕۆگرامی بەدواداچوونی رادیۆی زاری كرمانجی ئاماژەی بۆئەوە كرد” لە ئایندەیەكی نزیكدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قەزاو ناحیەی نوێ دەكرێنەوە بەئامانجی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان”.
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، باسی لەوەشكرد ” خەلیفان دەكرێتە قەزا و بەرمیزەش لە سنووری قەزای سیدەكان دەكرێتە ناحیە، لە سنووری قەزای رواندزیش ناحیەی نوێ دەكرێنەوە، ئەمەش كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كە ئاسانكاری كارگێڕی بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانان دروست بكات “.