زاری كرمانجی- چۆمان:
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان، رایدەگەینێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، لە سەنتەری چۆمان، 7سم بەفر و 22 ملم باران باریوە، واتە كۆی گشتی بارا بارینی ئەمساڵ گەیشتە 422 ملم و 35 سم بەفر، ئەمە لە كاتێكدایە، لە دەرەوەی شار و گوندەكان و ناحیەی حاجی ئۆمەران كۆی گشتی بەفر بارینی ئەمساڵ، دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەر و تەنانەت چوار بەرامبەریش سەنتەری شار زیاترە، لە كوێستانەكانیش چەندین مەتر بەفر باریوە.
سلێمان عەوڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان، ئاشكراشی كرد:” ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە، 460 ملم باران و 67 سم بەفر لە سەنتەری چۆمان باریبوو، هەرچەندە رێژەی باران و بەفری ئەمساڵ بە بەراورد بە پارساڵ كەمترە، بەڵام هێشتا كاتی دابارین زۆری ماوە و دووریشین لە دروست بوونی وشكەساڵی”.