پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ چوار شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 875 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:”بەراورد بە دوێنێ مسقاڵەكانی زێڕ نزیكەی چل هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەم دابەزینە خێرایەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئێستای دینارە بەرامبەر دۆلارە، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 448هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 410 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 392 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 336 هەزار دینارە .