تانیا سۆفی _ زاری کرمانجی
بەکارهێنانی جاترە مێژوویەکی کۆنی هەیە. مرۆڤ لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم گیا بۆنخۆشەی هەم وەکوو خواردن و هەم وەکوو دەرمان بەکارهێناوە. میسرییە دێرینەکان بەر لە هەموو وڵاتانی جیهان تایبەتمەندیە دژە میکرۆبییەکانی ئەم گیایەیان دۆزیوەتەوە و هەر بۆیە لە مۆمیای کردندا کەڵکیان لێوەرگرتووە.
چاەرسەری ئێشی قوڕگ: رۆنی جاترە یەکێکە لە دژەمیکرۆبە بەهێزەکانە و وەکوو دەرمانێکی کارتێکەر بۆ چارەسەری ئێشی قورگ کەڵکی لێوەردەگیرێت.
کەمکردنەوەی زەخت و کۆلسترۆلی زیانبەخش: خواردنی جاترە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی مەوادێک لە دژی بەرزبوونەوەی زەخت. جاترە ئاستی کۆلستڕۆڵی زیانبەخشی خوێن کەم دەکاتەوە و هاوکات ئاستی کۆلستڕۆڵی بەسوود بەرز دەکاتەوە.
بەرگری لە ژەهراویبوونی خۆراکیی جەستە دەکات: جاترە جگەی لەوەی دەتوانێ بەرگری لە ژەهراویبوونی خۆراکەکان بکات، دەشتوانێ ئەو خۆراکانەی پێشتر ژەهراوی بوون پاک بکاتەوە. هەر بۆیە دەکرێ بەر لە خواردنی خۆراکەکان بە تایبەت سەوزەواتەکان هەندێک رۆنی جاترەیان لێ بدەن و ئینجا بەکاریان بێنین.
وزەبەخشە: «کارواکرۆل»ـەکان بەشێکن لە پێکهاتەی کیمیاوی جاترە کە جگە لەوەی چارەسەری ئێشی قوڕگ دەکەن، کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی لەسەر وزە و ورەی کەسەکان هەیە. کارواکرۆلەکان ئاستی دۆپامین و سێرۆتۆنین بەرز دەکەنەوە و ئەم دوو هۆرمۆنەش دوو راگوێزەری گرنگی عەسەبین.
دژە شێرپەنجەیە: کارواکرۆلەکان لە پێکهاتەی سەرەکی ئەم گیایە بەسوودەن، تایبەتمەندیی دژەشێرپەنجەیان هەیە. بەپێ توێژینەوەیەک کارواکرۆلەکانی ناو پێکهاتەی جاترە بەرگیری لە بڵاوبوونەوە و گەورەبوونی خانەکانی شێرپەنجە دەکەن.