ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
لە رێگەی سۆران – چۆمان، بە درێژایی سەد مەترێك لە كۆتایی گوندی بەرسرین ی سەر بە قەزای رواندز، هەست بە بۆنێكی ناخۆشی پاشماوەی فڕێ دراوی ئاژەڵ دەكرێت، رۆژانە كاتێ هاووڵاتییان و گەشتیاران، بەو رێیەدا تێپەڕ دەبن و ئەو بۆنە هەست پێ دەكەن.
لە بەدواداچوونێكی زاری كرمانجی ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز رایگەیاند” هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی سەر بڕاو و زبڵ و خاشاكە، كە رۆژانە خەڵك لەو هەڵدێرە فڕێی دەدەن، ئەگەرچی ئەو شوێنە تایبەت نییە بە فڕێدانی زبڵ و خاشاك، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نا بەرپرسیاریەتی هەندێ خەڵك سروشتی ئەو ناوچەییان كردووە بە پاشماوەی زبڵ، رۆژانە كارمەندانی پاپا گرووپ بە درێژایی رێگاكە خاوین دەكاتەوە، ئەگەر ئەو زبڵ و پاشماوەیە لە جیاتی ئەوەی فرێبدرێتە هەڵدێرەكە، لەسەر شەقامی گشتی دابنرێـت ئاوای بەسەر ناهێت و بە زوویی پاپا گرووپ پاكی دەكاتەوە”،
ئەحمەد قادر داواكارە لە هاووڵاتییان، لە ئاست سروشت و خاكی كوردستان بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت بكەن و ژینگە بەو شێوەیە پیس نەكەن.