زاری كرمانجی-سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گرفتی تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەکۆڵێتەوە .
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، لە دانیشتنێكدا لەگەڵ ئەندازیار خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردنەوەو و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دوای خستنەڕووی گرفتەكان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەرێگای پەیوەندیكردن بە لایەنی پەیوەندیدار هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم تیمەکان دەدات، كە یەكێك لە گرفتەكان کەمی ئامێرەکانی خاوێنکردنەوەن”.
گووتیشی: ” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستخۆشی لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو و پاراستنی رێگاوبانی سۆران کرد، بۆ نەهێشتنی ئاستەنگیی رێگاکان و هەوڵە بەردەوامەکانییان لە ماوەی بەفربارین لە چەند رۆژی رابردوودا.