زاری كرمانجی-سۆران:
سەرئێشە یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان کە توشی هەموو تەمەنە جیاوازەکان دەبێت.
وەك سەرچاوە پزیشكییەكانیش ئاماژەی بۆدەكەن ” هۆکارە سەرکیەکانی سەرئێشە بریتییە لە کەم خەوی و ماندویی و کەم خواردنەوەی ئاو، بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە دەتوانی ئەم چەند ڕێگایەی خوارەوە پەیڕەو بکەی:
-ئەگەر سەرئێشەکەت بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوە تەنها بە خواردنەوەی چەند پەرداخێک ئاو دەتوانی چارەسەری بکەی.
-بۆ کەمکردنەوە ئازاری سەر کەمێک سەهۆڵ بکە ناو خاولیەک و لەسەر ناوچەوانتی دابنێ بۆ چەند دەقەیەک و ئەمە دوبارە بکەرەوە تا ئازارەکەت نامێنێ.
-قاشێک لیمۆ بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و بیخۆرەوە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سەر و پشوودانی مێشک.
-دوو کەوچکی چا سرکەی سێو بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار بیخۆرەوە.
-ڕۆژانە سێ جار خواردنەوەی چای زەنجەفیل چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر.
-دارچینی هاڕاو بکەرە ناو ئاوەوە و گیراوەیەکی خەستی لێ دروست بکە و بیکە سەر ناوچەوانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.
س: دكتۆری سەرهێڵ