وەرزش – زاری كرمانجی:
دوای گەڕانەوەیان بۆ ریزی یانە نایابەكانی عێراق، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی ئەو یانەیە كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆكی یانەی وەرزشی دەهۆك، پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دەهۆك كرد بە بۆنەی سەركەوتنی یانەكەیان بۆ خولی نایابی عێراق.
سەرۆكی حكومەت، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشكارانی كوردستان دووپات كردەوە.
دهۆك، دوای بردنەوەی 2-0 لە ئەمانەت بەغداد لە یاری پلەی ئۆف ـی گەیشتن بە رێزی یانە نایابەكان، خەونەكەی هێنایەدی كە دواجار وەرزی 2015-2016 بوو كاتێك كوڕانی داسنییەكان لە رێزی نایابەكانی عێراق كێبڕكێیان دەكرد.