زاری كرمانجی-دیانا:
چەند ساڵێك لەمەوبەر لەكاتی چاككردن و كۆنكرێكتردنی شەقام و كۆڵانەكانی بەشێك لە گەڕەكی نەهری ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، جۆرە ئاوەڕۆیەك درووستكراوەو سەرەكەی بە تۆڕی ئاسنین داپۆشراوە.
وەك دانیشتووانی ئەو گەڕەكە بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن، بەهۆی ئەوەی زێراب و ئاوەڕۆییەكەی كۆڵانەكانییان سەرەكانیان بە كۆنكرێت دانەپۆشراوەو تەنها تۆڕی ئاسنینی لەسەرە، بۆنێكی زۆر ناخۆش بڵاودەكاتەوە، بەتایبەتیش لە وەرزی گەرماو هاویندا، ئەوەش مەترسی لەسەر تەندرووستی دانیشتوانەكەی و هاووڵاتییان بە گشتی درووست كردووە”.
دانیشتووانی ئەو گەڕەكە داواریشن لە ئیدارەی سۆران و شارەوانی و ناحیەی دیانا، چارەسەرێكیان بۆ بكرێت و سەری ئاوڕۆكانی كۆڵانەكانییان بە شێوەیەك دابپۆشرێت، بۆ ئەوەی ئەم گرفتەیان چارەسەر بكرێت و لە بۆنی پیس و ناخۆش رزگاریان بێت.