ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو وڵاتێكدا رۆژێكی مێژوویی و بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی و تێكڕای پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، وه‌كو رۆژێكی مێژوویی لێی ده‌ڕوانن، چونكه له‌ڕێگای پیاده‌كردنی مافێكی دیموكراسییانه‌ی خۆی ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه به به‌شداریكردن و ده‌نگ و ویژدانی خۆی ده‌توانێت ئاڵوگۆڕو گۆڕانكاری له‌ده‌سه‌ڵات بكات و دوایش گۆڕانكاری و چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانی وڵات بهێنێته ئاراوه.دیارده‌و ده‌ركه‌وته سیاسییه‌كان، كاتێك به‌ڕێڕه‌وێكی دیموكراسییانه ده‌بنه پرۆسه‌یه‌كی بابه‌تی و پڕاكتیكی، پرسیاری جیا جیا ده‌وروژێنن، هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك یه‌كێ له بنه‌ماكانی دیموكراسی له ئانوساتی ئێستادا، بۆته ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌هه‌موو چین و توێژه جیا جیاكانه‌وه چاره‌نووسیان پێوه به‌نده، چونكه به‌رنامه‌ی نوێ بۆ ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رنامه‌ڕێژ ده‌كه‌ن.
بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری لە ناوچەیەكی پڕ كێشە وئاڵوەَزدا ، وەك دوورگەیەكی ئاڕام و سەقامگیرە و هەروەها لە رووی جیۆسیاسی وجیۆ ئابووریی بەتایبەت و نەوت و غازی سروشتی گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە ، ئەوەش وایكردووە كە ببێتە جێگەی سەرنج و متمانەپێكراو لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، هەر ئەوەشە وایكردووە كە ڕژێمی ئێران بە هەموو تواناوە لە ڕێگە گروپ و میلیشا و هەندێك لایەن لە عێراق و نێوخۆیی كوردستان بە هەموو تواناوە كار لە سەر لێدانی سەنگ و پێگەی كوردستان و ناسەقامگیركردن و ناشیرین پیشاندانی و شێواندنی و هەتا ئەگەر بۆیی بكرێت بێ متمانە كردن هەرێم لەڕێگەی ئەوەی كە پشێوویی دروستبكات بۆ رێگریكردن لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ شێواندنی بارودۆخی كوردستان .
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌نگاوێكی شارستانیانه‌ی مه‌زنه له به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وڕه‌وه‌ی دیموكراسی و گه‌یشتنه‌وه به‌كاروانی شارستانیه‌تی گه‌لانی جیهان، بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه بههوشیارییهكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه بڕواننه ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان وه‌لابنێن و ده‌نگدان و سیاسه‌ت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن، له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانمانه كارێكی وابكه‌ین دۆست و دوژمن دانبنێت به دیموكراسییه‌ت و شارستانییه‌ت و هۆشیاری سیاسی خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌مه زۆرگرنگه جارێكی تر له كه‌ش و هه‌وایه‌كی جه‌ماوه‌ری كه‌رنه‌ڤاڵی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن، ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆمان ببێته ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین بۆ ئاڵوگۆڕكردنی سیستم و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونی حوكمڕانی له كوردستاندا، تاكو رووی گه‌ش و شارستانی و هۆشیاری گه‌له‌كه‌مان پیشانی گه‌لانی جیهان بده‌ین، كه ئێمه گه‌لێكی مۆدێرن و دیموكراسیخوازو پێشكهوتووخوازین،كه له پێناو بهدهستهیێنانی ئازادی و چه‌سپاندنی دیموكراسی ده‌ریاییه‌ك خوێن و هه‌زاران قوربانیی بۆ به‌خشییووه ، هه‌ڵبژاردن ئامرازێكی دیموكراسییه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئازادی خه‌ڵك كه ته‌نیا له‌سیستمه دیموكراسییه‌كان جێگای راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه، بۆیه ئه‌نجامدانیشی رێ بۆ یه‌كسانی و سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان خۆش ده‌كات.
دیاره ده‌نگدان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه، له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌و وڵاتانه‌ی دیموكراسییان سه‌قامگیره، ده‌نگده‌ران ته‌ماشای به‌رنامه‌ی حزبه‌كان ده‌كه‌ن تاكو بزانن كامیان هه‌وڵی باشتر ده‌دات بۆ چاككردنی بار‌و گوزه‌ران و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه، بۆیه ده‌نگ به‌و به‌رنامه‌یه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی كورد قاڵبووی ئه‌و پرۆسه دیموكراسییه نین، چه‌ندان كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراومان هه‌یه، كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆیه هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌دا جێگای تێڕامان و تێڕوانینی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و جیهانه، چونكه بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایش و دیموكراسی سه‌قامگیر نیه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌لتوورێكی دیموكراسیان نیه یاخود زۆر كه‌مه، بارودۆخه‌كه جیاوازه، بۆیه پێوسته له پێناو كوردستانێكی به‌هێزتر و سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به ڕۆحی كوردانه و له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كورد وكوردستان خۆیان له چه‌واشه‌كاری و سووكایه‌تیی كردن به ره‌مز و تۆمه‌تیی بێ بنه‌ما له پێناو به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك بپارێزین و كرده‌وه و خزمه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان بكه‌ن پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن ، چونكه هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی شارستانی و دیموكراسییه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتنخوازه‌كانی جیهان له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، په‌رله‌مانێك یاخود ئه‌نجومه‌نێك كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان یاخود پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كات كه هه‌ڵده‌بژێرێن.
له عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش جارێ دیموكراسی نه‌بووه‌ته كه‌لتوور و هێشتا باوه‌ریان به مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نییه ، ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد سه‌رده‌خات و زیاتر سه‌نگ و پێگه‌ی پێده‌به‌خشێت ته‌بایی و یه‌كڕیزی و هاوخه‌باتی هه‌یه تاكو به ده‌نگه‌كانمان ئه‌و خه‌باته مۆدێرنه بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان په‌یڕه‌و بكه‌ین.
ده‌بێ ته‌واوی وزه‌و هێزی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه بخه‌ینه‌كار، تاكو بیسه‌لمێنین كه گه‌له‌كه‌مان نه‌ك شایسته‌ی وه‌رچه‌رخانه، به‌ڵكو شایسته‌ی ئه‌وه‌شه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمێك هه‌نگاونان به‌ره‌و ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی كوردستان بگرێته ئه‌ستۆ، چونكه هه‌ر گه‌لێك بتوانێ له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسیدا وه‌رچه‌رخانی مه‌ده‌نیدا سه‌ركه‌وتووبێ، ئه‌و گه‌له گه‌لێكی زیندووه، گه‌لێكی پێشكه‌وتووخوازه.چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان چارهنووسسازترو گرنگتره له‌م جۆره گله‌ییانه، ده‌بێ په‌رۆشیمان وامان لێ بكات زۆر شت له‌یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین، درێغی له‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه پیرۆزه نه‌كه‌ین.
هه‌موو لایه‌ك باش ده‌بیین كه چۆن گه‌له‌كۆمه‌كی له كورد ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت هه‌موو به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردنێك له كوردستان په‌كبخه‌ن، چونكه نه‌یارانی كورد ، له هیچ قۆناغێكدا له‌گه‌ل گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونی كوردستان نین، بۆیه هه‌موو كات له هه‌وڵی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌و تێكدانی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچهكهدان، ئه‌گه‌ر دوێنێ دوژمنه‌كانمان به ئاگرو ئاسن و تۆقاندن و فڕتوفێل شۆڕش و راپهڕینهكانیان خامۆش و سهركوتكردبێت، ئه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه‌نانه‌وه ریزه‌كانی گه‌ل ته‌فروتونا بكه‌ن، لاواز و ژێرده‌ست مان بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام به‌هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه‌ت كوردستان سه‌نگ و پێگه‌ی زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كان و رزگاربوونی یه‌كجاره‌كی له‌ژێر رێكڤی داگیركه‌ران، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، كە هێزولایەنە نیشتمانپەوەرەكان و خەڵكی كوردستان زۆر بە باشی و وردبینەوە راستییەكان بزانن و لە نیازی نەیارانی ناوخۆیی و دەرەكیی تێبگەن و دەبێ هەڵبژاردنەڪــانی پەڕلەمانی ڪـــوردستان بە زووترین ڪـــات ئەنجام بدرێت. دەبێ لایەنە سیاسییەڪان بـــۆ هەڵبـــــژاردن پەلە بڪــەن بە تایبەتی پارتــــــی دیموڪــــــــراتی ڪـوردستان. ، تاكو به‌رزو شه‌كاوه بێت ئاڵای دیموكراسی و ئارامی و برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان.