شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
خۆراكی مرۆڤ وا دەكات سروشتی مرۆڤ چەمكێكی قبوڵكراو بێت، بەڵام ئەو كارانەی كە پێش خواردن ئەنجامی دەدەین كاریگەری گرنگی لەسەر باری جەستەیی و تەندروستیمان هەیە، ئەمانەی خوارەوە چەند كارێكن كە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەنجامیان بدەین.
چوون بۆ بازاڕكردنی خواردن
هەرگیز نابێت بە سكی بەتاڵ بچیتە بازاڕكردن، بە ئەنجامدانی ئەم كارە پارەكەت تەنها بۆ خواردنە ناتەندروستەكان خەرج دەكەیت كە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن، هەروەها بە گووتەی توێژەران، پەیامی “خواردنم دەوێت” و پەیامی “دەمەوێت” تێكەڵ دەكەیت لە كاتێكدا بازاڕی دەكەیت و لە هەمان كاتدا برسیتە، لە كۆتاییدا ئەو شتانە دەكڕیت كە پێویستت پێی نییە، بۆیە ئەوەی بچیتە بازاڕكردن لیستێك لە پێداویستییەكانت بنووسە تاكو لە پێویستییە سەرەكییەكان لانەدەیت، لە كاتی بازاڕكردندا تەنها پارەی كاش بەكاربهێنە بۆ ئەوەی كڕینەكانت سنووردار بكەیت بە بڕە پارەیەكی دیاریكراو كە پێشتر دیاریت كردووە.
خەوتن
هەستكردن بە برسێتی لە شەودا و كەمی گلوكۆز دەتوانێت بێبەشت بكات لە خەوێكی خۆشی شەوانە و زوو لە خەو هەڵسان، جگە لەوەش هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی برسێتی، خووی خراپی خەوتنە، هەر لەبەر ئەم هۆكارە دوای خەوێكی ناخۆش، دەتەوێت نانی بەیانی زیاتر بخۆیت، بەڵام زێدەڕویی لە خواردن دوای خەوێكی خراپ هەرگیز بیرۆكەیەكی باش نییە، بەڵكو پێویستە هەوڵبدەیت بەر لە خەوتن بەرهەمە شیرەمەنییەكانی وەك شیر بخۆیت، چونكە خۆراكە شیرەمەنییەكان بڕێكی زۆر كالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە و یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت.
خواردنەوەی قاوە
دوای نەخواردنی ژەمێك دەبێتە هۆی كەمی سیرۆتۆنین و لە كۆتاییدا بەدرێژایی رۆژ هەست بە خراپی دەكەیت، تەنانەت خواردنەوەی قاوەی بێ كافایین دەبێتە هۆی دڵەكزێ، كێشەی هەرسكردن و هەستكردن بە بێهێزی، لەجیاتی ئەوە پێویستە هەوڵبدەیت قاوە لەگەڵ شیردا بخۆیتەوە چونكە چەوری شیر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییە لاوەكییەكانی خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ.
ئەنجامدانی وەرزشی قورس
واز لەو تێڕوانینە هەڵەیە بهێنە كە دەڵێت وەرزشكردن پێش خواردن دەبێتە هۆی سووتاندنی كالۆری زیاتر، ئەمە نەك هەر بارستەی ماسوولكەیی دروست ناكات، بەڵكو ئەگەر ئەم كارەت ئەنجامدا پێویستە چڕی راهێنانەكان كەم بێت، چونكە جەستە وزەی پێویستی نییە بۆ وەرزشكردن، بەم پێیە پێویستە بەردەوام بیت لە خواردن و لە هەمانكاتدا پشوو بدەیت لە نێوان راهێنانەكاندا.
بە سكی بەتاڵ گفتووگۆ و بڕیاری گرنگ مەدە
برسێتی ئارامیت لەدەست دەدات، چونكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جەستە پێویستمان بە وزە هەیە، بەڵام كاتێك گەدەت بەتاڵ دەبێت وزەت كەمتر دەبێ لە بڕی پێویست، بۆیە پێش ئەوەی بچیتە ناو گفتووگۆیەكەوە شتێك بخۆ یان خواردنەوەیەكی گەرم بخۆرەوە.
بنێشت جوین
كاتێ بنێشت دەجویت، جەستەت ترشی هەرس دەردەدات، كاتێك هیچ شتێك لە گەدەدا نەبێت بۆ هەرسكردن، ئەم ترشە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئاوسانی، ئەگەر بەڕاستی حەزت لە جوینی بنێشت هەیە ئەوا ئەو بنێشتە بەكاربهێنە كە شیرینكەرەوەی سروشتی تێدایە و دوور بكەوە لەو بنێشتانەی كە شەكری تێدایە و بۆ ماوەی زیاتر لە دە خولەك هیچ بنێشتێك بەكارمەهێنە.
دووربكەوە لە خواردنی دەرمانەكانی دژە هەوكردن
لە خواردنی دەرمانەكانی دژە هەوكردنی وەك ئەسپرین، پاراسیتامۆڵ و دەرمانەكانی تری NSAID بە گەدەی بەتاڵ دوور بكەوە، چونكە گەدەی بەتاڵ كاریگەری ئەم دەرمانانە كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی كێشەی تەندروستی جددیتر وەك خوێنبەربوونی گەدە، هەمیشە پێش خواردنی دەرمان بڕێك خواردن بخۆ و لەگەڵ دەرمانی دژە هەوكردن بڕێك شیر یان ئاو بخۆرەوە.
خواردنەوەی شەربەت
خواردنەوەی شەربەت ی پرتەقاڵ و شەربەتی مزرەمەنییەكانی تر، پێش ئەوەی پەرداخێك ئاوی پرتەقاڵ یان ئاوی لیمۆ لەسەر سكی بەتاڵ بخۆیتەوە، باش بیربكەرەوە چونكە ریشاڵی بەهێز و رێژەیەكی زۆر ترش دەبێتە هۆی هەوكردن لە گەدەدا، بەتایبەت كاتێك خوێنبەربوونی گەدەت هەبێت، خواردنی ئەم شەربەتانە بە گەدەی بەتاڵ بەهیچ شێوەیەك پێشنیار ناكرێن، ئەگەر تووشی كێشەی ریخۆڵە بوویت ئەوا بە زیادكردنی بڕێك ئاو شەربەتەكە روونبكەرەوە.
خواردنەوە كحولییەكان
كاتێك بە سكی بەتاڵ كحول دەخۆیتەوە جەستە دوو هێندە خێراتر هەڵیدەمژێت، جگە لەوەش كاتێكی زیاتری دەوێت تا جەستە كحول شیدەكاتەوە، هەمووان دەزانن كە كحول كاریگەری نەرێنی لەسەر جگەر، گورچیلە و دڵ هەیە. چاڵاكییەكانی ڕۆژانە، لە بازاڕكردنەوە تا وەرزشكردن، بەسكی بەتاڵەوە ئەنجام مەدە. چونكە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە كارەكانی جەستەت و وزەت لێ دەبات.
سەرچاوە/ سایتی زانیاری