شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی:
د. کامەران مەلا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، سەبارەت بەو کەموکوڕییانەی لەم ماوەیەدا لە دەرمانەکاندا هەیە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: “کێشەی کەمی دەرمانەکان بەزۆری لە مانگی دوازدە تا مانگی دوو ڕوو دەدات، ئەمەش بەهۆی کەمی بودجە و خواستی زۆری دەرمان لە وەرزی زستانە، چونکە لەم وەرزەدا خەڵک زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی وەرزی دەبن، کڕینی ئەم دەرمانانەش بودجەیەکی زۆری دەوێت.
ئاشکراشی کرد:”تەنیا لە قەزای ڕواندز و سەنتەری سۆران 50 بنکەی تەندروستیمان هەیە، لە هەموو ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران 100 بنکەی تەندروستیمان هەیە، تهواوى ئەم بنکانەش پێویستییان بە داودەرمانە، ئەمەش بوددجەی دەوێت بە تایبەت لە وەرزی زستاندا کە خەڵکێکی زۆر تووشی پەتا وەرزییەکان دەبن، بۆیە لە وەرزی سەرما و سەری ساڵی نوێ زیاتر ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبینەوە، بەڵام ئەو هۆکارانەش ناچێتە چوارچێوەی ئەوەی کە گرفتەکان پشتگوێ بخرێن.”