وەرزش ـ زاری كرمانجی:
شەوی رابردوو بارسێلۆنا، لەسەر یاریگەی خۆی پێشوازی لە سێڤییا كرد، یارییەكەی 3-0 لێ بردەوە، پێشەنگی ریزبەندی گرت و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ 8 خاڵ بەرزكردەوە.
چاڤی هێرناندێز، دوای یارییەكە لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەدا، كە بارسێلۆنا پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی نازناوی خول نییە.
چاڤی، سەبارەت یارییەكە گوتی: “سێڤییامان خستبوە ژێر فشار رێگەمان نەدا وەڵامدانەوەی هەبێت. رۆژێكی گرنگ بوو بۆ ئێمە هەموو ركابەرەكانمان شكستیان هێنابوو، بردنەوە بۆمان زۆر پێویست بوو.”
گووتیشی: “
لە حاڵێكی زۆر باشداین، بەڵام لالیگا هێشتا ركابەری بەبەرەوە ماوە
ئێستا بیرمان لەسەر یارییەكەی ڤیاریاڵە.”
لەنیوەی یەكەمی یارییەكە سێرخیۆ بۆسكێتس تووشی پێكانبوو، بەهۆیەوە یاریگەی جێهێشت، راهێنەری بارسا دواین زانیاری لەسەر دۆخی كاپتنەكەی دەخاتەڕوو: “پشكنینی ورد بۆ بۆسكێتس دەكرێت، هیوادارین پێكانەكەی قورس نەبێت.”
چاڤی نەیشاردەوە: “ئێمە خۆمان وەك پاڵێوراو دەبینین بۆ نازناوی لالیگا، بەڵام هەمیشە پاڵێواروی سەرەكی ئەو یانەیە كە ساڵێك پێشتر بوەتە پاڵەوان، بۆیە ریال مەدرید لەئێمە چانسی زیاترە.”
لەكۆتاییدا ئەوەشی دەرخست: “یاریی داهاتوو دەچینە نێو یاریگەی ڤیاریال، كە ریال مەدرید لەوێ شكستی هێناوە، بێگومان یارییەكە بۆ ئێمەش قورس دەبێت.”