مستەفا دۆلەمەری- سۆران :
ڕێکەوتی 12 ی شوبات 2023 زانکۆی سۆران دووەمین پێشانگای کتێب دەکاتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران باس لەوە دەکات ئەو پێشانگایە دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ قوتابییان، مامۆستایان و توێژەران تا بتوانن سەرچاوەی پێویست بۆ خوێندنەوە و توێژینەوە دەست بخەن.
د.هۆشەنگ دارا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، ئەوەشی بە زاری کرمانجی گووت: “لە ڕۆژانی پێشانگاکەدا دەرگای کەمپەسی زانکۆ، بەڕووی میواناندا کراوە دەبێت و پێشوازیی لە قوتابییانی ئامادەیی و پەیمانگاکان، هەروەها ڕۆشنبیران و خوێنەرانی ئیدارەی سۆران دەکەین.”