زاری كرمانجی :
مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی حكومەتەكەی نیشاندا لە هەوڵەكانی رزگاركردنی ئەو كەسانەی كە بەهۆی بوومەلەرزەوە تا ئێستا لە ژێر پاشماوەی باڵەخانەكان لە باكووری كوردستان و توركیا گیریان خواردووە.
ئەمرۆِ دووشەممە 6ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و دەڵێ: “بیر و هۆشمان لای خێزانی قوربانیان و بریندارانە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە لە سەرتاسەری ناوچەكەدا زیانیان بەركەوتووە.”
سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا ئامادەیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نیشانداوە كە لە پرۆسەی رزگاركردنی ئەو ھاووڵاتییانەی بەھۆی بوومەلەرزەكەوە لەژێر دارووپەردووی باڵەخانەكاندا گیریان خواردووە هاوكار بێت.