وەرزش ـ زاری كرمانجی:
یارییەكانی گەڕی دوازدەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەردەوامیان هەیە، سبەی رواندز یاریی هەیە.
لەسەر یاریگەی سۆران، بەئامانجی قەرەبوو كردنەوە ئەنجامە خراپەكانی قۆناخی یەكەم و رزگاربوون لەناوچەی دابەزین، یانەی رواندز میوانداری یانەی خاك ـی كەركووك دەكات.
ئەم یارییە تاقیكردنەوەیەكی قوورسە بۆ فازڵ عەباس و كەتیبەكەی بەگوێرەی ئەوەی یانەی بەرانبەر 19 خاڵی كۆكردوەتەوە و لەخانەی دووەمی ریزبەندی خول دێت.
لەژێر سەرپەرشتی فازڵ عەباس، رواندز لەسێ یارییدا بردنەوەیەك و دوو یەكسانبوونی تۆمار كردووە.
لەجامی كوردستان لە زانكۆی جیهانیان بردۆتەوە و لەقۆناخی 16 رووبەڕووی شەقڵاوە دەبنەوە.
رواندز، لەم وەرزەی ركابەری یانە پلە یەكەكان، لە 10 یاریی خاوەنی 6 خاڵە و لەپلەی حەڤدەی ریزبەند دێت.