پشتیوان کەریم-حاجی ئۆمەران:
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” لە دوو هەفتەی رابردوو شەپۆڵێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتەوە زۆرترین بەفریش لە سنووری ئیدارەی سۆران و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران باریوە.
سیروان حوسێن، دەشڵێت:” جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری بەردەوامە، بەڵام وەکو وەرزەکانی دیکە نییە.
ئەوەشی خستەڕوو:” لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوو نزیکەی سی سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام تیمەكانی بەفر راماڵین تەواوی رێگەكەیان خاوێن كردۆتەوە و هیچ ئاستەنگێکی هاتووچۆ نەماوە”.