زاری كرمانجی-چۆمان:
بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و سەربازی و ئەندام و لایەنگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، رێوڕسمی گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقی 26ی گوڵان بەڕێوەچوو.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و سەربازی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێوڕەسمی گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 26ی گوڵان بەڕێوەچوو، كرمانج عزت دەرگەڵەیی لە شوێنی حەسەن حدۆ، وەك بەرپرسی لق دەستبەكار بوو”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، حەسەن حەدۆ بەرپرسی پێشوتری لقی 26ی گوڵان، لە چەند رۆژی ئایندەدا وەك فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد دەست بەكار دەبێت”.