زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران، دەڵێت: ” بەپێی رێكارە یاساییەكان تۆماركردن و تاپۆكردنی خانووی هاووڵاتییان بەردەوامی هەیەو رانەگیراوە.
ئیدریس سەباح، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆیی بەپێی نەخشەو رێنمایی و رێكارە یاساییەكان لە گەڕەك و شوێنەكانی قەزای سۆران بەردەوامی هەیە، بەتایبەتیش ئەوانەی پێشتر داواكاریان پێشكەش كردووە بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” پێشتر وادەیەك بۆ هاووڵاتییان دیاری كرابوو، بۆ ئەوەی داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان، لە چەند رۆژی رابردوو بەروارەكە بە كۆتا هات، تا ئێستاش دیارنییە ئایا وادەكە درێژ دەكرێتەوە یان نا.