زاری كرمانجی -سۆران:
سه‌ربه‌ست له‌زگین دووپاتیده‌كاته‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خودی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریانداوه، هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، “مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خودی سه‌رۆك بارزانی بڕیاریانداوه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دوانه‌كه‌ون و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێن”.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن” وه‌كو پارتی جددی نه‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دروستكردنی زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان. راشیگه‌یاند، “ئه‌و لایه‌نانه نایانه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه هاوبه‌شه هه‌ڵبگرن كه له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه”.