موڕشید برادۆستی- سیدەكان:
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە درێژەی ئەو پڕۆژە هاوكاریەیی، كە بۆ دانیشتوانانی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، سەدان ماڵ لە قەزای سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سۆران نەوتیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت.
ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەكان بەوەكالەت، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ 400 خانەوادەی سەنتەری قەزای سیدەكان و ناحیەی بەرمیزە لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر هەرخانەوادە و 100 لیتریان پێدەدرێت، ئەو كەسانەن زیاتر لایەنی داراییان باش نییە و كەمدەرامەتن .
زیاتر گووتی:” ئەو ناوانەی ئەمڕۆ نەوتیان پێدەدرێت، لە رێگەی لیژنەیەكی حەوت كەسییەوە تۆمار كراون، ئامانجیش لێی تۆمار كردنی ئەوانە بوونە كە خێزانداربن و هیچ موچەیەكیان نەبێت، یا موچیان هەیە و كەمدەرامەت و كرێچین، بۆیە بەهەموو شێوەیەك هەوڵدراوە كەسانی پێویست و شایستە نەوتیان پێبدرێت و هاوكاری بكرێن.
لای خۆیەوە، نێچیروان عەبدولواحید بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە درێژەی ئەو كار و چالاكی و خزمەتەی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە پێشكەشی دەكەین و دەیگەنین بەو كەسانەی كە پێویستیان بە كۆمەكو هاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانییە، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەی كە رامانگەیاندووە، كە خۆی لە دابین كردنی دوو ملیۆن لیتر نەوت دەبینێتەوە كە 20 هەزار خێزانی كەمدەرامەت لە تەواوی شار و چارۆچكەكانی كوردستان سودمەند دەبن .
بەرپرسی نوسینگەی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، گووتیشی:” لەو پڕۆژەیەدا، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەگشتی سێ هەزار خێزان سودمەند دەبن، لەو رێژەیەدا 400 خانەوادە لە قەزای سیدەكان و ناحیەی بەرمیزە سود مەند دەبن، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت لە سیدەكان بەردەوامی هەیە، هەموو هەوڵێك دەدەین خزمەتی باشتری هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزای سیدەكان بكەین.