شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، ئاماری یەک مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەکەیان دەخاتە ڕوو.
د. ڕێباز ئەحمەد، لە ئامارێکی تایبەت بە زاری کرمانجی دا، ڕاگەیاند:” لە یەک مانگی ڕابردوو 407 منداڵ لەدایکبوونە 204 کوڕ و 203 کچ، هەروەها 230 نەشتەرگەری ئەنجامدراون لەوانە 210 نەشتەرگەری گەورە بوون، لەگەڵ ئەوەش چارەسەری پێویست بۆ 4550 منداڵ لە ڕاوێژکاری و فریاکەوتن کراوە، هەروەها لە هەمان بەش چارەسەری بۆ 2450 ئافرەت کراوە، جگە لەوە 1200 سۆنار لە نەخۆشخانە کراوە و 121 نەخۆش یش لە قاوشی منداڵان و ئافرەتان خەوێنراون و 121 منداڵیش لە بەشی منداڵە ناکامەکان خەوێنراون.
د. ڕێباز گوتیشی:” 2530 نەخۆش لە نۆرینگەی دەرەکی چارەسەریان بۆ کراوە، بە گشتی لە مانگی ڕابردوو چارەسەری پێویست بۆ 12000 دوازدە هەزار نەخۆش کراوە.”