پشتیوان كەریم -رواندز:
دوای هاتنی شەپۆڵێكی چڕی بەفر بارین لە ناوچەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دەوامی قوتابخەنەی چەند گوندێك وەستاوه.
چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز لە رێگەی زاری كرامانجییەوە رایگەیاند:”بەشێك لە گوندەكانی دۆڵی خانەقا بەهۆی بەفر بارین و ئاستەنگی هاتووچۆ تێدا وەستاوە، هەروەها قوتابخانەی ئامادەی خانەقا كە قوتابییانی هەشت گوندی سنوورەكە بۆ خوێندن رووی تێدەكەن كرایە پشوو.”