مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
پەروەردەی مێرگەسۆر بە هۆی هاتنی بەفرێكی زۆر و ساردی كەش و هەواى دەڤەرەكە لە چەند قوتابخانەیەك پشووی راگەیاند.
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمرۆِ یەكشەممە لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بۆ ئهوهى بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، بكرێتە پشوو، ئەگەر هاتووچۆ لەبار نەبوو بەهۆی بەفر بارینەوە، هەروەها سەرپشك كراون گەر دەوامەكەیان بكەنە ئێواران. چونكە تەندروستی و سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان بەلای ئێمەوە گرنگە و هەر لەبەر ئەوەش لە چەند قوتابخانەیەكی سنوورەكەمان كردووەتە پشوو.”
