پشتیوان كەریم -زاری كرمانجی :
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای دراوەكان گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووەو بەهاكەیان بە جێگیری ماوەتەوە.”
نرخی دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیە:
100 دۆلار بە 165,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن 550 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بە لیرەی توركی 1882 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 یۆرۆ بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بە 8,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بە 3,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت