شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
زۆرجار بەهۆی ناڵەباری كەش و هەوا و بەفر بارین بەتایبەت لەو شوێنانەی كە ناوچەی شاخاوین دەوامی قوتابخانەكان دەكرێنە پشوو، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان.
م. چەتۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان، لەمبارەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند” بە راوێژكاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان بۆ هەر حاڵەتێكی نا ئاسایی بوونی كەش و هەوای نالەبار، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بۆ پشوو”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان گووتیشی: ” بەڵام ئەمڕۆ یەكشەممە دەوام لە گشت قوتابخانەكانی سنوورەكەمان ئاساییە.