فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رايگەیاند”پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش، عێراق 200 ملیاری پشكی هەرێمی كوردستان نەنارد، دواتر سەرۆك وەزیرانی عێراق رێگایەكی دیكەی بەكارهێنا، ئەویش سیستەمی قەرز دواتر لەنێو بودجەی عێراق جێگەی بكرێتەوە”.
نەبی ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دارایی دژی ئەو هەنگاوە وەستایەوەو ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت بڕیارێكی دیكە دەربكات، ئەویش ناردنی 200 ملیاری مانگانەیە، بەجۆرێك دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە مەقاسە بكرێت “لێبڕین”.
سەبارەت بە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار، ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی دارایی وتویەتی، هیچ چارەسەرێك نییە لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق تەنیا دابەزین نەبێت، واتە نرخی دۆلار هەر دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی ئەوە گومانی تێدا نییە، هەر حكومەتێك لە عێراق هەبێت كاری دابەزاندنی دۆلار دەبێت.