محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانحی:
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەكردووە” زیاتر لە 90 ملیار دینار قەرزیان لای هاوبەشانی كارەبای نیشتیمانییە، چەند ساڵێكە بەهۆی نەدانی پارەی كارەبا قەرزێكی زۆر لەسەر هاوبەشان كۆبووتەوە، بۆ لەمەودواش ئەوانەی پارە نادەن كارەباین دەبڕدرێت.
لەبارەی نەدانەوەی قەرزی كارەبا، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەپرسێت كێن ئەوانەی پارە نادەن ؟ هەر خۆشی وەڵام دەداتەوە دەڵێ” جۆرێك لە نا دادپەروەری هەیە لە نێوان هاوبەشانی كارەبا و ئاو، ئەمەش بووتە هۆكارێك كە بەشێكیان پارە نادەن و بەشەكەی تریش كە زیاتر خەڵكی كەمدەرامەتە پابەندبووە بە دانەوەی قهرزهكه، دەبێت ئێمە كارێك بكەین بۆ ئەوەی ئەو نادادییە نەمێنێت”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران روونی دەكاتەوە” تا ئێستاش گرفتی كارەبا هەیەو خەڵك ئامادەیە پارەی مۆلیدە بدات، بەڵام پارەی حكوومەت نادات، ئەو بڕیارەی دراوە لە بارەی دانەوەی پارە و بڕینی كارەبا بە ئامانجكردنی خەڵكی كەمدەرامەت نیە، سەدان شوێنی بازرگانی هەیە چەندین ملیۆن دینار پارەی كارەبا قەرزارن زیاتر مەبەستی ئێمە ئەوانە