بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و، برنت هاتە خوار ٨٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەمیلێک، لەسەردەمی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نەوت نرخی وا نزمی بەخۆوە نەبینیووە.
ئەم بەیانییە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل برنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٢ سەنت بوو، دوێنی بە ٨٢ دۆلارو ٧١ سەنت بوو، تەنها لە دوێنێوە بە رێژەی -٢،٨٣% نرخەکەی دابەزیووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٢٣ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو. تەنها لە دوێنێوە بە رێژەی -٣% نرخەکەی دابەزیووە.