شەهلا رەشید- زاری كرمانجی:
بەرپرسی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دوێنی گەشتییارێكی عەرەب بەناوی (ح، ح، ع) بە مەبەستی وێنەگرتن دەچێتە پردی جوندیان و دواتر دەكەێتە خوارەوە، ئەم گەشتییارە بۆ گەشتكردن و خۆش گوزارنی سەردانی ئیدارەی سۆرانی كردووە، بەڵام هۆكاری كەوتنەكەی گومان دەكرێت زیاتر بۆ ئەوە بێت كەسەكە ماددەی كحوولی بەكارهێنابێت و سەرخۆش بووبێت و ئاگای لەخۆ نەبووە .
گووتیشی:” ئەو شوێنەی كە لێی كەوتۆتە خوارەوە، نزیكەی شەش مەتر بەرزە، لە ئەنجامدا هەردوو دەستەكانی شكاون، ئێمە تەنها چارەسەرە سەرەتاییەكانمان بۆ ئەنجامدرا، چونكە هەندێ شكان پێویستی بە چارەسەری زیاترە و دەبێ پلاتینی بۆ دابندرێت .