پشتیوان کەریم ـ حاجی ئۆمەران:
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” هاتنی بەفرو دروستبوونی بەستەڵەک نەبۆتە هۆکارێک بۆ وەستان و پەکخستنی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.
سیروان حوسین دەشڵێت:” جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە، لەهەبوونی بەفرو بەستەڵەکیش تەنها هاموشۆ لاواز دەبێت چەند کاتژمێرێک، بەڵام نابێتە هۆی وەستاندنی.”