لە وتارێكدا بەناونیشانی، “هاوكێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان چیمان پێدەڵێن؟”، هەلۆ برایم ئەحمەد ئاماژەی بە دوا پەرەسەندنەكانی كێشەی ناو یەكێتی و رای وڵاتان كردووە و دەڵێت، “ئەمەریكا ئەو دۆخەی ئێستەی سلێمانی لا قبووڵ نییە”.
هەڵۆ برایم نووسیویەتی، مەكگۆرك هۆشداری دا سەرانی دەستڕۆشتوی یەكێتی كە خۆیان نەخەنە ناو كێشە نێودەوڵەتییەكان و خۆیان بە دووربگرن لە مەلەفی نەوت و غاز و سپیكردنەوەی دۆلار، بەڵام پاش چەند ڕۆژێك هۆشداری مەكگۆك بەهەند وەرنەگیراو، چاپخانەی چاپكردنی تمەن هێنرایە سلێمانی، لەبەغدایش كۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ڕووسیی و ئێرانی كراو گرەنتیان پێدرا كەناهێڵن وەبەرهێنان لە غازی هەرێمدا بكرێت، ئەمەیش توڕەبوونی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەو دەڵێت، ڕەنگە لە دوای وتارەكەی ئەمشەوی بلاسخارت و سەردانە بە پەلەكەی بۆ ماڵی مام جەلال ڕووداوی چاوەڕواننەكراو لە ماوەیەكی كورتدا ڕووبدەن كە دڵخۆشكەرنەبن بۆ حاكمەكانی ئێستەی سلێمانی، ئەوەی ئێستە لە میدیاكانی كوردستان سۆشیالمیدیا دەگوترێت تەنیا دیوێكی سادەی بابەتەكانە و كرۆكی هاوكێشەكان نیە.
هەڵۆ برایم ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان وا دەخوازن كە بۆ بەرگرتن لە ترازانی زۆنی سەوز لە هەرێم دەسەڵاتدارای ئێستەی سلێمانی نەمێنن، ڕوونە كە مەكگۆك لەسەردانی یەكەمی دا بۆ هەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی گوتبوو هەرێم چەقی ستراتیجی ئەمەریكایە لە ناوچەكەدا، بۆ هێشتنەوەی ئەم ستراتیجە بەتایبەت لەزۆنی سەوز ئێستە لە هەمووكات زیاتر ئەمەریكا پێویستی بە هاوپەیمانەكەیەتی لە سلێمانی كە لاهوور شێخ جەنگییە.
دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمەریكا لە ئامادەكاریدایە بۆ ئەوەی جارێكیتر بێتەوە ناوچەكە و پێویستە یەك یەك مینەكانی بەردەمی هەڵبگرێتەوە و میلیشیاو گوێ لەمستەكانی ئێران دوربخاتەوە، ئەوانەی كە بەملیاران دۆلاریان ناردووەتە تاران و شانیان دایە ژێر تابووتی كۆماری ئیسلامی تا لە كەوتن بیپارێزن لەدوای لغاو بوونیان ڕەنگە وڵات بەدەریش بكرێن.