وەرزش ـ زاری كرمانجی:
چەند رۆژێكە وا بڵاوبوەتەوە، كە كەریم بێزنیما سەركردایەتی دروستكردنی بەرەیەكی ناڕازی لەژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید كردووە، دژی بەرپرسانی یانەكە و، ناچاری كردوون بەدەم خواستیانەوه بچن.
بەپشت بەستن بە هەواڵی تۆڕی “دیڤێنسا سێنتڕاڵ”ـی ئیسپانی، یاریزانانی ریال مەدرید لە كودەتادان بەهۆی چیمەنی یاریگەی “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، بەڵام رەتیدەكەنەوە بە ئاشكرا ئەو كارە ئەنجامبدەن.
دیڤێنسا سێنتڕاڵ، زانیویەتی كە ئەم پرسە لەژێر كەریم بێنزیمای فەرەنسی و كاپتنی تیمەكەیە، چوون خۆی هەست بە ناڕەحەتی دەكات بۆیەش هاوڕێكانی هانداوە لەوەی دەنگ هەڵبرن دژی خراپی چیمەنی یاریگەی “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، و پێی وایە دۆخی چیمەنەكە یەكێكە لەو فاكتەرانەی، كە رێگەی پێنادات باشترین ئاستی خۆی پیشان بدات.
كودەتاكەی كەریم سەریگرتووە و بەرپرسانی ناچاركردووە بەدەنگیەوە بێن، هەروەك ئەو پێگە هەواڵییە روونیكردوەتەوە، دوای یاریی یانەكە بەرامبەر ڤاڵێنسیا چیمەنەكە دەگۆڕدرێت، بۆ یاریی بەرانبەر ئێلچێ ئامادە دەبێت.
ئەو تۆڕە هەواڵییە بەدواداچوونی كردووە و دەركەوتووە، كە كەریم راستیكردووە، هۆكاری خراپی یاریگەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسێك كە تووشی چیمەنەكە دەبێت، بەهۆی بوونی تۆز و خۆڵ لەنێو ئەو كەل و پەل و ئامێرانەدا كە لە پرۆسەی پەرەپێدانی یاریگەكەدا بەكاردەهێنرێن.