پشتیوان كەریم-سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار 865 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە کۆتی هەفتەی رابردوو مسقالەكانی زێڕ نزیکەی سی هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ئەم دابەزینە زۆر وخێرایەش بەهۆی نرخی ئێستای دۆلارەوەیە لەبازڕدا .”
نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 494 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 453 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 432 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 380 هەزار دینارە .