زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
سیروان حوسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و خاوێنکردنەوەی گۆرەپان و کردنەوەی دەرگاکانی بازارچە و ترانزێت و گەشتیاری”.
گووتیشی، سەرەڕای بارینی بەفرێكی زۆر لە سنوورەكە، خۆشبەختانە جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامی هەیە.