پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
ووتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنووری هەولێر، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد ” تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ لە بارەی گەڕانەوەی ناوی ئەو كەسانەی لە رێگەی ئۆنلاینەوە تۆمار كرابوون بۆ دامەزراندن نییە”.
كاروان خۆشناو، زیاتر روونیكردەوە ” ئەو دەنگۆیانەی لەم بارەیەوە بڵاو كراونەتەوە هیچ بنەمایەكی راستییان نییە، بەڵكو كۆمەڵێك خەڵكن لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان و سۆشیاڵمیدا بەمەبەستی بەدەستخستنی لایك و كۆمێت هەواڵی ناڕاست دادەنێت، تا ئەمڕۆ هیچ شتێكی فەرمی نییە لەم بارەیەوە .”
لەماوەی رابردوو دەرگای دامەزرادن بۆ پاسەوانی سنوور كارا كرا، كە پێویستی بە نزیكەی 3 هەزار كەس بوو، لە تەواوی پارێزگانی عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ناوی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تۆمار كردووە چاوەروانی گەڕانەوەی ناوەكانیانن.