زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل چەند جۆرە سزایەك بۆ شۆفێران ئاشكرا دەكات.
عەقید موحسین تەحسین، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، بە زاری کرمانجی گووت “ شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و تێپەڕبوونیان لە بەرامبەر كامێڕاكانی چاودێری تیژڕەوی هاتووچۆ، ئەم سەرپێچیانەی خوارەوە تۆمار و پێبژاردنیان بۆ هەژمار دەکرێت.
1- تیژڕەوی خێرایی زیاتر لە خێرایی دیاریکراو.
2- نەبەستنی پشتێنەی سەلامەتیی.
3- بەكارهێنانی مۆبایل.
گووتیشی، داواکارین لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی بن، لە پێناو دووربوونیان لە سزاكانی سەرپێچی هاتووچۆ.